نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى ده‌ڵێ، "هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانى زیاتر له یه‌ك ملیۆن ده‌نگ ده‌ده‌ین" ده‌شڵێ، "پارتى ئامرازه و كوردستان ئامانجه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى تشرینى دووه‌م، نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى له دیمانه‌یه‌كى كه‌ناڵى رووداو دووپاتى ده‌كاته‌وه پارتى متمانه‌ى به خه‌ڵكى به ده‌ست هێناوه، بۆیه ده‌یه‌وێ زیاتر له ملیۆن ده‌نگ به ده‌ست بهێنێ، نێچیرڤان بارزانى ده‌ڵێ، "كه ده‌ستمان پێ كرد گوتمان یه‌ك ملیۆن ده‌نگمان ده‌وێ، كه خه‌ڵكمان بینى ئه‌وا ملیۆنێك زیاتر ده‌نگمان ده‌وێ"
نێچیرڤان بارزانى دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه سه‌رچاوه‌ى به‌هێزبوون متمانه‌ى خه‌ڵكه، ده‌شڵێ، "هه‌میشه ئێمه پارتى به ئامراز ده‌زانین و كوردستان ئامانجه". نێچیرڤان بارزانى دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌مه دروشمى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانییه و ئه‌وانیش كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.