كۆكردنەوەی پاشماوەی بانگەشە دەستی پێ‌ كرد

:: PM:01:03:08/11/2025 ‌
لەلایەن تیمەكانی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر، دەست كرا بە كۆكردنەوەی ئەو پاشماوانەی دوای تەواوبوونی بانگەشە لەسەر شەقامەكان ماون.

ئەمڕۆ شەموو هەشتی تشرینی دووەم، ژیار جەلال بەڕێوەبەری فەرمانگەی خزمەتگوزار و ژینگەپارێزی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، تیمەكانمان لە بەیانی زووەوە سەرقاڵی كاركردن.

زیاتر گوتی ئەو كاركردنەوە دوای ئەوە دێت، دوای كۆتاهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن و لابردنی فلێكس و پۆستەرەكانی رێكلامی هەڵبژاردن، بەشێكی زۆری مانەوەی بلۆك و فەردە و فلێكس و دار لەسەر شەقامەكان.

روونی كردەوە، ئەمڕۆ لە بەیانی زووەوە هەستاین بە لابردنیان و هەڵگرتنەوەی بەشێكی زۆری پاشماوەكان.

ئەوە لە كاتێكدایە شەوی رابردوو بەشێكی زۆری تابلۆكانی بانگەشە لەسەر شەقامەكان كۆ كراونەتەوە، هاووڵاتییان بۆ سوودوەرگرتن لە ئاسنەكەیان ئەو كارەیان كردووە، هەرچەندە رێگەپێدراو نییە.





وشە - رامیار جەواد