داوای زەوی بۆ خاوەن پێداویستە تایبەتەكان دەكرێت

:: PM:01:23:08/11/2025 ‌
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، پێویستە ئەو كەسانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن، وەك هەر توێژێكی تر سوودمەندبن لە پێدانی زەوی.

ئەمڕۆ شەموو هەشتی تشرینی دووەم، كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بە "وشە"ـی راگەیاند، بۆ خاوەن پێداویستە تایبەتەكان، بەپێی یاسای ساڵی 2011ی پەرلەمانی كوردستان مووچەیان بۆ زیاد بكرێت.

زیاتر گوتی، ئەگەر ئەو یاسایە وەك خۆی جێبەجێ بكرایە، هیچ خاوەن پێداویستییەك مووچەكەی لە 250 هەزار دینار كەمتر نەدەبوو، بۆیە چاوەڕێ دەكەین لە بودجەی ساڵی 2026 تەرخانی داراییان بۆ بكرێت.

روونی كردەوە، پێویستە ئەو كەسانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن، وەك هەر توێژێكی تر سوودمەندبن لە پێدانی زەوی.

لەبارەی دەستەبەری رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوە كرد، بەشێك لە دەزگاكانی راگەیاندن دەستەبەریان بۆ رۆژنامەنووسەكانیان نەكردووە، پێویستە دەستەبەریان بۆ بكەن و مافەكانیان بپارێزن.



وشە - رامیار جەواد