سێ‌ ئامێری پێشكەوتوو بۆ بەرگریی شارستانیی شارەكان كڕان

:: PM:01:43:08/11/2025 ‌
لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە سێ‌ ئامێری پێشكەوتوو، بە بڕی نزیكەی حەوت ملیار یۆرۆ، بۆ شارەكانی كوردستان كڕان كە رۆڵی گرنگ دەبینن لە كۆنترۆڵكردنی ئاگر لە شوقە و باڵەخانە بەرزەكان.

ئەمڕۆ شەموو هەشتی تشرینی دووەم، شاخەوان جاف گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆ هەستا بە كڕینی سێ ئۆتۆمبێلی گەورەی ئاگركوژێنەوە.

زیاتر گوتی، ئۆتۆمبێلەكان لە جۆری و ڕزگاركردن (Platform)  بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان كە توانای گەیشتنیان بە بەرزیی 100 مەتر هەیە.

باسی لەوەش كرد، بەخۆشحاڵییەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو ئۆتۆمبێلەی كە بۆ خزمەتی هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر كڕاوە، ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر دەكرێت.

روونی كردەوە، بەهای هەرسێ ئۆتۆمبێلەكە شەش ملیۆن و 750 هەزار یۆرۆیە. ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ بەرگریی شارستانیی هەولێر و دهۆك و سلێمانی كڕاون.



وشە - رامیار جەواد