ئەوانەی زۆر جوانكارییان كردووە كێشەی دەنگدانیان بۆ دروست دەبێت

:: PM:02:04:08/11/2025 ‌
بەرپرسی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لە كۆمسیۆنی عێراق رای دەگەیەنێت، ئامێرەكانی خوێندنەوەی رووخسار، تا رێژەی 75% رووخساری ئەو كەسانە دەخوێننەوە كە جوانكارییان ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ شەموو هەشتی تشرینی دووەم، نەبەرد عومەر بەرپرسی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە "وشە"ـی راگەیاند، هەڵبژاردن سەعات حەوتی بەیانی دەست پێ دەكات و سەعات شەشی ئێوارە كۆتایی دێت.

زیاتر گوتی، وەك كۆمسیۆن هەموو ئامادەكارییەكانمان ئەنجام داوە و هیچ گرفتێك لە ئارادا نییە، هەروەها كۆمسیۆن پشت بە ئامێر و كامێرا دەبەستێت.

لەبارەی كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر باسی لەوە كرد، لە رێگەی بەردەستخستنی ئامێری خوێندنەوەی دەموچاوەوە، كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرمان چارەسەر كردووە، ئەو كەسانەی كە جوانكارییان ئەنجام داوە، ئامێرەكە تا رێژەی 75% توانای خوێندنەوەی رووخساری ئەو كەسانەی هەیە.

بڕیارە سبەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوە بچێت، هەروەها لە رۆژی سێشەم 11ـی تشرینی یەكەم، دەنگدانی گشتی بەڕێوە دەچێت.



وشە - رامیار جەواد