زانیاری لەبارەی پشووی فەرمانبەران

:: PM:05:55:08/11/2025 ‌
لەلایەن فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە، پرسیاری زۆر لەبارەی دەوامی فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاراستەی "وشە" كراوە، چونكە لە قوتابخانەكاندا پشووە و هێشتا دیار نییە بۆ فەرمانگەكان چەند رۆژ دەبێتە پشوو. 

"وشە" بەدواداچوونی لەسەر ئەو پرسیارەی فەرمانبەران كرد و دەركەوت، سبەی لەسەرجەم فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەوامی ئاسایی هەیە، تەنیا رۆژی سێشەم 11/11 بەهۆی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێتە پشوو. 

هێشتا فەرمانگەی میدیا و زانیاری بەفەرمی پشووەكەی رانەگەیاندووە، بەڵام پێشتر كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بە نووسراو داوای كردبوو كە ڕێ بدرێت بەو فەرمانبەرانەی لەسەر سندووقەكانی دەنگدانن تا لە هەركاتێك پێویست بكات بەشداری خوولەكان بكەن. 

پشووی وەزارەتی پەروەردە لە سبەینێوە تا رۆژی چوارشەم دەست پێ دەكات، تەنیا لەو قوتابخانانەی كە بنكەی دەنگدانن دەتوانن چەند وانەیەكی سەرەتا نەخوێنن تا كەلوپەلەكان رێكدەخەنەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم