جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق داوا دەكات، هێزە تەناهییەكان و پێشمەرگە بە ویژدانەوە سبەی لە دەنگدانی تایبەت دەنگ بدەن.
مەریوان قەرەنی، لە پەیامێكدا رای گەیاند، سبەی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت، هەمووان بە ڕۆحێكی كوردانە و دڵسۆزانە بۆ كورد و كوردستان، بەوپەڕی گەرمییەوە بڕۆنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگی خۆتان بدەن.
"بە دڵنیاییەوە هێزەكانی پێشمەرگە، ئاسایش، زێرەڤانی، پۆلیس و تەواوی هێزە تەناهییەکان زۆر باش دەزانن كام لیست داكۆكیكاری راستەقینەیە لە كوردستان و كام لیست خەمخۆری پێشمەرگە و هێزە تەناهییەکانە و كام لیست لە كاتی هەڕەشەكاندا سەربەرزیی پێشمەرگە و هێزە تەناهییەکان دەپارێزێت، كام لیست بەرگری لە قەوارەی كوردستان دەكات كە بە خوێنی پێشمەرگە و ئاسایش و زێرەڤانی و تەواوی هێزە تەناهییەکان پارێزراوە. كام لیستیش لەپێناو بەرژەوەندیی خۆی هێزی بێگانە دەهێنێتە سەر پێشمەرگە و هەوڵی ئەوە دەدات كوردستان بكەوێتە ژێر دەستی سوپا و میلیشیاكان" قەرەنی وای نووسیوە.
هەروەها داوا لە تەواوی ئەوانە دەكات كە سبەی دەنگ دەدەن، گوێ لە ویژدانیان بگرن و دەنگ بەو لایەنە بدەن كە خەمخۆریانە، بە دەنگەكانیان چارەنووسی خۆیان مسۆگەر بكەن و كوردستان سەر بخەن.