وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دەنگدانی تایبەت، بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، دەنگدانی تایبەت لە بەهێمنی و ئارامی بەڕێوە دەچێت.
ئەمڕۆ یەكشەم نۆی تشرینی دووەم، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سەعات حەوتی بەیانییەوە، بنكەكانی دەنگدان لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دەرگاكانی خۆیان بۆ دەنگدانی تایبەت كردەوە.
دەشڵێت، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە هێمنی و ئارامی روویان لە بنكەكانی دەنگدان كردووە و لە كەشێكی ئارام دەنگەكانی خۆیان دەدەن.
ئاماژە بەوەش كراوە، پرۆسەی دەنگدان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەشێوەیەكی ئاسایی و لە كەشێكی ئاسوودەدا بەردەوامە.
لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 270 هەزار دەنگدەری تایبەت لە هێزە تەناهییەكان هەیە.