سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە باڵوێزی نوێی فینلاند لە عێراق دەكات

:: AM:11:13:09/11/2025 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی نوێی فینلاند لە عێراق كرد، باڵوێزی فینلاند ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردنی پێوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا پێشان دا.

ئەمڕۆ یەكشەم نۆی تشرینی دووەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە ئانتی پوتكۆنین باڵوێزی نوێی فینلاند لە عێراق كرد.

سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە باڵوێز كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی بۆ دەربڕی.

باڵوێزی فینلاند ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردنی پێوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا پێشان دا.

چاكسازییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و دوایین ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو.


وشە - رامیار جەواد