لەلایەن خێرخوازێكەوە بڕیار درا لە زەوییەكانی دەدرێتە فەرمانبەرانی شارەدێی دارەتوو، یەكەم نەخۆشخانەیان بۆ دروست بكرێت و سبەی بەردی بناغەی دادەنرێت و راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەم نۆی تشرینی دووەم، رەوەند قادر قادر سەرۆكی شارەوانیی دارەتوو، بە "وشە"ـی راگەیاند، سبەی بەردی دانانی بەردی بناغەی بنكەی تەندروستی جۆری (A) لە گەڕەكی ژین لە سنووری پارێزگای هەولێر كە زەوییەكە لەلایەن شارەوانی دارەتوو ئامادە كراوە.
زیاتر گوتی، تێچووی دروستكردنی نەخۆشخانەكە بە گوژمەی سێ ملیار دینار، لەسەر ئەركی خێرخواز (عەلی حەسەن سماقە) دروست دەكرێ.
باسی لەوەش كرد، ئەمڕۆ زەوی لە سنوورەكەمان بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكرێت، لە گەڕەكی ژینە و باشترین زەوییەكانی سنوورەكەمانە و پیرۆزباییان لێ دەكەین، ئەو نەخۆشخانەیەش لەو سنوورە دەبێت.