رێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت 77%ـی تێپەڕاند

:: PM:02:03:09/11/2025 ‌
لە سنووری هەرێمی كوردستان، رێژەی دەنگدانی تایبەت تا سەعات یەكی نیوەڕۆ زۆر بەرزە و رێژەكەی 77%ـی تێپەڕاند.

ئەمڕۆ یەكشەم نۆی تشرینی دووەم، نەبەرد عومەر بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، بەشداریی ئەمڕۆی دەنگدانی تایبەت تا سەعات یەكی دوای نێوەڕۆ لە هەرێمی كوردستان، 77% بوو.

هاوكات كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەمی بڵاو كردەوە بەم شێوەیە بوو:

ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت بە پێی پارێزگاكان، لە بەرزترینەوە بۆ نزمترین:

سلێمانی: 78%

هەولێر: 77%

دهۆك: 76%




وشە - رامیار جەواد