كاندیدێكی پێشووی سەرۆك كۆماری عێراق پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، لە رابردوودا پشتگیریی هیچ حزب و لایەنێكی نەكردووە، بەڵام بۆ ئەم هەڵبژاردنە بەپێویستی دەزانێ خەڵك دەنگ بدەن بە پارتی.
ئەمڕۆ یەكشەم نۆی تشرینی دووەم، ئومێد پاڵانی كە پارێزەرە و پێشتر خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندید كردبوو، لە پەیامێكدا رای گەیاند، پشتگیریی هیچ حزب و لایەنێكم نەكردووە، لەبەرئەوەی بەردەوام سەرنجی خۆم هەبووە، بەڵام ئێستە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخەكە و ڕۆڵ و سەنگی كورد لە بەغدا، بە پێویستی دەزانم كە پشتگیریی خۆم ڕابگەیەنم بۆ لایەنێكی سیاسیی كاریگەری هەرێمی كوردستان، ئەویش لیستی پارتییە كە پەیامەكەیان سازان و هاوسەنگییە.
دووپاتیشی كردووەتەوە كە پارتی هێزێَكی كاریگەرە لە هەرێمی كوردستان، كاریگەریشی هەیە لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق .