مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ بەرپرس و ئەندام و كادرانی لقی شەشی ئەوروپای پارتی كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆكی پارتی، ڕۆشنایی خستە سەر دوایین گۆڕانكاری و پێشهات و پەرەسەندنەكانی دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە، لەگەڵ پڕۆژە و پلان و چاكسازییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كەرتە جۆراوجۆرەكاندا لە پێناو بنیاتنانی ژێرخانێكی بەهێزی ئابووری لە كوردستان.
جێگری سەرۆكی پارتی، ستایشی ڕۆڵ و كۆشش و خەبات و ماندووبوونی ئەندام و كادرانی لقی شەشی كرد، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە ئەرك و تیكۆشانیاندا لە پێناو داكۆكیكردن لە پرسە نیشتمانییەكان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان.