پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق كۆتایی هات و دەرگەی بنكەكانی دەنگدان داخران.
دەركەوت، رێژەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان زۆر زیاترە بەراورد بە ناوچەكانی تری عێراق.
یەك ملیۆن و 313 هەزار و 980 ئەندامی هێزە تەناهییەكان و 26 هەزار و 538 ئاوارەی ناو كەمپەكان، مافی بەشدارییان لەو هەڵبژاردنەی ئەمڕۆ هەبوو.
دوایین ئاماری بەشداری دەنگدان بەمشێوەیە:
هەولێر: 97%
سلێمانی: 95%
دهۆك: 98%
زاخۆ: 97%
سۆران: 97%