پێنج كاندیدی پارتی لە كەركووك زۆرترین دەنگی تایبەتیان هێنا

:: PM:04:11:10/11/2025 ‌
لەناو دەنگدانی تایبەتدا لە كەركووك، پێنج كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرترین دەنگیان بە دەست هێناوە كە بەراورد بە هەڵبژاردنەكانی رابردوو، دەنگی پارتی لە سنووری كەركووك روو لە زیادبوونە. 

دوێنی دەنگدانی تایبەت لە كەركووك بەڕێوەچوو، هەرچەندە بەشێكی بنكەكانی دەنگدان لە دەرەوەی شار دانرابوو، بەڵام بە گوێرەی بە دواداچوونی "وشە"، لە ناو دەنگدانی تایبەتدا پێنج كاندیدی پارتی زۆرترین دەنگیان بە دەست هێناوە. 

 
هەریەكە لە شاهۆ نەجم کەرکووکی لە پلەی یەکەمدایە لە دەنگەکانی لیستی پارتیدا و شاخەوان عەبدوڵا ڕیزبەندی دووەمی وەرگرتووە و پارتی چاوەڕوانى سێ کورسییە لەو پارێزگایە.

هاوكات لەناو كاندیدە ژنەكانی ئەو حزبەیش لە دەنگدانی تایبەتدا، نەجوە كاكەیی و ئەمیرە زەنگەنە و هەتاو هەمەوەندی لە ریزبەندی پێشەوەدان. 

 



وشە - وشه‌