لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ دابەشكردنی زەوی، لە قۆناغی چوارەمدا، چوار هەزار پارچە زەویی تر بەسەر فەرمانبەرانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر تیروپشكیان بۆ كرا.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لە گوتەیەكدا كە لە ڕێوڕەسمەكە پێشكەشی كرد گوتی، ئەمڕۆ لە قۆناغی چوارەمی دابەشكردنی زەویدا بەسەر فەرمانبەرانی هەردوو ڕاژەی سەربازی و مەدەنی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، دابەشكردنی چوار هەزار پارچە زەویی تر ڕادەگەیەنین، كە لەو تیروپشكەدا بەسەر فەرمانبەران دابەش دەكرێت.