گوتەبێژی پارتی: پێكهێنانی‌ حكوومەتی‌ هەرێم بەر لە هەڵبژاردن وەك دوای‌ هەڵبژاردن نابێت

:: AM:10:06:11/11/2025 ‌
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت، پێكهێنانی‌ حكوومەتی‌ هەرێم بەر لە هەڵبژاردن، وەك دوای‌ هەڵبژاردن نابێت.

ئەمڕۆ سێشەم 11ـی تشرینی دووەم، مەحموود محەمەد گوتەبێژی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، دەبێت خەڵكی‌ كوردستان، كەسانێك بنێرنە پەرلەمانی‌ عێراق، بتوانن نوێنەرایەتییان بكەن و پارێزگاری‌ لە مافەكانیان بكەن.

زیاتر گوتی، پەیامی‌ ئێمە بۆ خەڵكی‌ كوردستان بەشداریكردنە لە دەنگدان، ئەمە هەم ئەركە و هەم مافە و دەبێت كێشەكانمان لە بەغدا چارەسەر بكرێت.

باسی لەوەش كرد، دەبێت كێشەكانی‌ هەرێم لە چوارچێوەی‌ دەستوور و یاساكان چارەسەر بكرێت، بۆیە پێویستە كاندیدی‌ بەهێز بچێتە بەغدا.

روونی كردەوە، دەبوایە حكوومەتی‌ هەرێمی كوردستان بەر لە هەڵبژاردن پێكبهاتایە و نەگەیشتایە پرۆسەی‌ هەڵبژاردنی‌ ئەنجوومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق، بۆیە پێكهێنانی‌ حكوومەتی‌ هەرێم بەر لە هەڵبژاردن، وەك دوای‌ هەڵبژاردن نابێت.



وشە - رامیار جەواد