سێ حزبی كوردی لە كەركووك، زیانی گەورەیان لە دەنگەكان داوە و نەیانتوانیوە كورسی بێنن، بەڵام بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردن، ئەو دەنگدانەی كورد فەوتان كە بۆ ئەو حزبانە چوون.
هەریەك لە نەوەی نوێ و كۆمەڵی دادگەری و حزبی سۆسیالیست، زیانێكی گەورەیان لە كورد دا لە كەركووك، لە كاتێكدا تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بوونە خاوەنی كورسیی كورد لەو پارێزگایەدا.
پێشتر د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق گوتبووی، دۆخی كەركووك جیاوازە، داوایشی كردبوو كە ئەو حزبە بچووكانە دەنگ بە حزبە گەورە كوردییەكان بدەن.
بەگوێری دوایین داتای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، نەوەی نوێ زیانی 11 هەزار و 900 دەنگی لە كورد داوە، هەروەها بەرەی گەل زیانی هەزار و 416 دەنگ و حزبی سۆسیالیستیش زیانی 806 دەنگی لە كورد داوە.