خەڵكی كۆیە لەم هەڵبژاردنەدا، وەفایان بۆ پارتی دووپات كردەوە و دەنگیان بە "ئاڤیشتا مام یەحیا" كاندیدی ئەو حزبە دا، کە توانی زیاتر لە 10 هەزار دەنگ بەدەست بێنێت.
پڕۆژەكانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ كۆیە، هۆكاری سەرەكی بوون كە خەڵكی ئەو سنوورە باوەش بۆ پارتی بكەنەوە، لە كاتێكدا لە هەڵبژاردنەكانی پێشوودا پارتی دەنگەكانی زۆر كەمتر بوون.
جووتسایدی هەولێر - كۆیە و چارەسەری كێشەی ئاو و بڕیاری كردنەوەی سایلۆ و چەندان پڕۆژەی تر، دڵی خەڵكی كۆیەی خۆش كرد و ئەوانیش 275یان هەڵبژارد.
چەتۆ حەسەن، بەرپرسی ناوچەی كۆیە، لە پەیامێكدا سەركەوتنی پارتی لە كۆیە راگەیاند و بەڵێنی داوە، كە هەموو خزمەتگوزارییەكان بگوازنەوە بۆ كۆیە و تاك بە تاكی كۆییەكان لێی سوودمەند بن.