سبەی پشووە

:: PM:05:21:12/11/2025 ‌
ئیدارەی پارێزگای كەركووك بڕیاری دا سبەینێ پێنجشەم، دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە حكوومییەكان و قوتابخانەكانی پارێزگاكەدا ڕابگرێت.

ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركووك دووپاتی كردووەتەوە، بڕیاری پشووەكە بۆ ڕێزگرتنە لە هەوڵی فەرمانبەران و كارمەندانی پەروەردەیی، كە بەوپەڕی دڵسۆزی و لەخۆبردووییەوە كاریان كرد بۆ سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگاكەدا.

لەبارەى شارەكانی هەرێمی كوردستانیش، سبەی لە تەواوی داودەزگاكاندا دەوامی فەرمییە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم