رێبوار هادی: هەڵبژاردن تەواو بوو بەڵام لەمڕۆوە لای ئێمە خزمەتتان دەست پێ دەكات

:: PM:06:11:12/11/2025 ‌
رێبوار هادی سەرۆكی لیستی پارتی لە بازنەی هەولێر كە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، راستە هەڵبژاردن تەواو بووە، بەڵام پێوەندی نێوانمان و خزمەتكرنی ئێوەی خۆشەویست، لەمڕۆوە لەلای من دەستپێدەكات و گەرم و گوڕتری دەكەم.

لە پەیامەكەدا هاتووە، ئەم سەركەوتنە لە گەلی كوردستان و سەرۆك بارزانی پیرۆز بێت، "ئێمەی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە زایەڵەی هاواری زووڵاڵی خواستەكانی گەلێك گوێمان كراوەتەوە".

هەروەها دەڵێ‌، ئەمڕۆ بە متمانەی ملیۆنی خەڵكی كوردستان بە پارتی، جوانترین دیمەنی مێژوویی نەخشێنراوە و ئێمە زیاد لە هەمیشە دەنگمان زوڵاڵتر، ئیرادەمان بەهێزتر، خەیاڵمان بەرزەفڕتر، هەنگاوەكانمان بۆ داهاتوو پێداگرانەتر و حەزیشمان بۆ خزمەتی خەڵكەكەمان، بێ سنوورترە. 

سەرباری سوپاسكردنی جەماوەر باسی لەوە كردووە كە ئێستە ئیتر كاتی خزمەتكردنتانە، بە نییەتی خزمەتكردن و بە دڵێكی پڕ لە خۆشەویستییەوە بۆ كوردستان، بەڵێنەكانم دووبارە دەكەمەوە، راستە هەڵبژاردن تەواو بووە، بەڵام پێوەندی نێوانمان و خزمەتكرنی ئێوەی خۆشەویست، لەمڕۆوە لەلای من دەستپێدەكات و گەرم و گوڕتری دەكەم.

لە كۆتایشدا دەڵێ‌، لەسایەی دانایی سەرۆك بارزانی و بەرنامەی هەمەلایەنی پارتیمان و هەروەها بە هێزی خۆشەویستیی ئێوە، بە راستگۆیی و ماندوونەناسییەوە، خزمەتی گەلەكەمان دەكەین و كوردستانی ئازیزمان هەر بە سەرفرازی و گەشاوەیی رادەگرین و دەیپارێزین. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم