بەهۆی كۆچی دوایی شەماڵ رەشید برای د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستە كرد و تیایدا هاتووە:
بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شەماڵ رەشید، برای د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، پرسە و سەرەخۆشی پێشكەش بە جەنابیان و ماڵباتە بەڕێزەكەیان دەكەم.
هاوسۆز و هاوخەمیی جەنابی سەرۆك كۆمار و كەسوكاری بەڕێزیانم. لە خوای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.