دەنگدان كۆتایی هات و خزمەتگوزاری دەستی پێ‌ كردەوە

:: PM:01:35:13/11/2025 ‌
دوای تەواوبوونی دەنگدان و لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنەوەی دەوام، خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستی پێ‌ كردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 13ـی تشرینی دووەم، مەغدید عەریف قایمقامی قەزای خەلیفان، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە سنوورەكەمان دوای تەواوبوونی دەنگدان، خزمەتگوزارییەكان دەستی پێ‌ كردەوە.

زیاتر گوتی، پڕۆژەی كۆنكرێتكردن و قیرتاوكردنی كۆڵانەكانی گوندی ئالانە لە سنووری خەلیفان، دەستی پێ‌ كرد.

باسی لەوەش كرد، تێچووی پڕۆژەكە نزیكەی ملیارێك دینارە، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ كراوە.

ئەوە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ لە چەند شار و شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستان، خزمەتگوزارییەكان دەستی پێ‌ كردەوە بۆ خزمەتی هاووڵاتییان و لە چەند رۆژی داهاتوو چەند پڕۆژەیەكی گرنگیش رادەگەیەنرێت.



وشە - رامیار جەواد