كاندیدەكەی جەوهەر محێ‌ هەركی دەرنەچوو

:: PM:03:30:13/11/2025 ‌
جەوهەر هەركی كە چەند رۆژێك پێش هەڵبژاردن لە میدیاكانی یەكێتییەوە، بەردەوام هێرشی دەكردە سەر پارتی، كاندیدەكەی لە بازنەی نەینەوا نەك دەرنەچوو، بەڵكو كەمترین دەنگی بەدەست هێنا. 

لە بازنەی نەینەوا جەوهەر محێ هەركی یەك كاندیدی هەبوو، هەموو توانای خۆی خستەگەڕ و دەرنەچوو، ⁠كاندیدەكەی جەوهەر هەركی ناوی "نێچیروان عیسا" بوو، سەرەڕای خەرجییەكی زۆر، شكستی هێنا.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ⁠جەوهەر هەركی بەڵێنی بە یەكێتی دابوو، كاندیدەكەی نزیكەی 40 هەزار دەنگ بێنێت و بەو هۆیەشەوە پارەیەكی زۆری لە یەكێتی وەرگرتبوو. 



وشە - وشه‌