سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵای دووەم شای ئوردن گەیەنرایە مەسروور بارزانی

:: PM:04:10:13/11/2025 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە زیاد بەتاریسە كونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی ئوردن لە هەرێمی كوردستان كرد.

سەرۆكی حكوومەت وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوونی، ئاماژەی بە گرنگیی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئوردن كرد، هەموو پشتیوانییەكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ دووپات كردەوە لە پێناو بەهێزكردنی زیاتری پێوەندیی دوولایەنە.

كونسوڵی گشتیی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵای دووەم شای ئوردن و سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی بە سەرۆكی حكوومەت گەیاند، ئامادەیی پەرەپێدانی پێوەندییەكانی ئوردنی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا دەربڕی.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم