سەرۆکی هەرێمی کوردستان: سلێمانی ناوی دیاری مێژووی کولتووری و سیاسییە

:: AM:11:01:14/11/2025 ‌
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە خەڵکی سلێمانی دەکات بەبۆنەی 241ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی شارەکەوە و ڕای دەگەیەنێت کە سلێمانی هەمیشە مایەی پێزانین و شانازیی گەلی کوردستانە.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێم سلێمانیی بە "شاری هەڵمەت و قوربانی"، "پایتەختی ڕۆشنبیری" و "مەڵبەندی ئەدەب و هونەر" وەسف کردووە.

نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردووەتەوە، سلێمانی ناوێکی دیاری مێژووی کولتووری و سیاسیی ئێمەیە. هەمیشە کاریگەر و مایەی پێزانین و شانازیی گەلی کوردستانە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، هیوای بەردەوامیی پێشکەوتن، گەشەسەندن، ئاوەدانی و ئارامیی بۆ سلێمانی و هەموو کوردستان خواستووە.


وشە - پۆڵا مەحموود