ئەمڕۆ گەشە حەمەچاوشین هاوسهرى لاهوور شێخ جهنگى لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری "وشە"دا ڕای گەیاند کە ئاگەداری هیچ بڕیارێک لەبارەی گواستنەوەی دۆسیەی لالەزار لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر نین.
ئەمڕۆ هەینی 14ی تشرینی دووەم، گەشە حەمە چاوشێن، خێزانی لاهوور شێخ جەنگی لە پرسەی براى سەرۆک کۆماری عێراق، لەتیف ڕەشید، لە سلێمانی بەشدار بوو، لەلایەن پەیامنێری "وشە" پرسیاری لێکرا سەبارەت بەو دەنگۆى گواستنهوهى دۆسیهى لالهزار له سلێمانیهوه بۆ ههولێر، له وهڵامهدا گهشه گوتى، "ئاگادارى هیچ بڕیارێكى لهو شێوهیه نیم".
لە 22ی ئابی ئەمساڵ، هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە تۆپ و تانک هەڵیانکوتایە سەر هۆتێل لالەزار، کە شوێنی ژیانی لاهوور شێخ جەنگی و ماڵباتەكەیەتی لە سلێمانی، مەبەست لەو هێرشە دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی و چەند کەسێکی نزیکی بوو، ئەو ڕووداوە بووە هۆی شەڕ و ئاڵۆزی و تێکدان و وێرانکاری لە هۆتێلەکە و شارەکە، دواجار لاهوور شێخ جەنگی و چەند کەسێکی نزیکی گیران و چهندانیش كوژران و بریندار بوون.