رەیان كلدانی سەری بەرپرسانی یەكێتیی لە بادینان خوارد

:: PM:03:35:15/11/2025 ‌
بەهۆی ئەو شكستەی كە یەكێتی لە بادینان تووشی هات و لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا تەنیا دوو هەزار دەنگی بە دەست هێنا، جیا لە دەست لەكاركێشانەوەی چەندان بەرپرسی باڵای حزبەكە لەوێ‌، بڕیار دراوە كە بەرپرسانی ئەو سنوورە بنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە.

بەهۆی بڕیارێكی سەرۆكی یەكێتی كە تێیدا رای گەیاندبوو، پێویستە جەماوەری حزبەكەیان لە دهۆك دەنگ بەكاندیدەكەی رەیان كلدانی بدەن، حزبەكە بە تەواوی لە بادینان هەڵوەری و كاندیدەكەی رەیان كلدانیش دەرنەچوو. بەڵام ئەو بڕیارە نهێنییەی یەكێتی پەنگی خوارد و تا دوا سات دەنگی حەمەسوور دووشیوانی بەرپرسی مەڵبەند بڵاو بووەوە و دوا دەكات دەنگ بەو كاندیدە بدەن. 

ئێستە سەركردایەتیی یەكێتی ئۆباڵی شكستەكە و هەڵوەرینی یەكێتی لە بادینان دەخاتە ئەستۆی بەرپرسی مەڵبەند، بەڵام ئەو بۆ بڕیارێكی بافڵ تاڵەبانی دەگەڕێنێتەوە. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی "وشە" لە رۆژی هەڵبژاردنی گشتییەوە، بەرپرسی مەڵبەند نەچووە بۆ دەوام، زانیاری ئەوەی پێ گەیشتووە كە یەكێتی بەنیازە ئەو بەرپرسانەی مەڵبەند لەوێ‌ بنێرێتەوە بۆ ماڵەوە و كارەكانیان لێ‌ وەربگرێتەوە.
 



وشە - وشه‌