سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە چەند گەنجێكی دوزخورماتوو كرد

:: PM:04:31:15/11/2025 ‌
لە پیرمام، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لەو گەنجە كوردانە كرد كە لە ڕؤژى هەڵبژاردن لە 11ی تشرینی دووەمی 2025، بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان لەلایەن هێزە تەناهییەكانی عێراقەوە ئازار درابوون.

لەو دیدارەدا، سەرۆك بارزانی وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بۆ بوێری و كوردپەروەرییان دووپاتی لەوە كردەوە، لەپێناو ئاڵای كوردستاندا خوێن و قوربانییەكی زۆر دراوە، ئاڵای كوردستان ئاڵای هەموو كوردێكە و هەر كوردێك مافی دەستووری و یاسایی خۆیەتی كە شانازی بە ئاڵا و پیرۆزییەكانی گەلەكەی بكات، هیچ كەس و لایەنێكیش بۆی نییە لەژێر هیچ بیانوویەك سووكایەتی بە ئاڵای كوردستان بكات یان ڕێگری لە هەڵكردنی بكات.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم