شاندێكی تەكنیكی و یاسایی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی د. جەعفەر ئێمینكی سەردانی بەغدایان كرد.
ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی تشرینی دووەم، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، شاندێكی تەكنیكی و یاسایی بە سەرۆكایەتیی د. جەعفەر ئێمینكی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی و بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی بەغدایان كرد.
"وشە" زانیویەتی سەردانەكە بۆ دڵنیابوونە لە رێژەی دەنگی پارتی و ئەو كورسییانەی مسۆگەر كراون.
رۆژی 11ی تشرینی یەكەمی 2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو. تێیدا پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر لە یەك ملیۆن و 100 هەزار دەنگی هێنا و 29 كورسیی مسۆگەر كرد و پێنج كورسیی كۆتاكانیش.
پارتی وەك حزبی یەكەم لەسەر ئاستی عێراق، زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوە، هاوكات لەسەر ئاستی كوردستانیش وەك هەمیشە براوەی یەكەمی هەموو هەڵبژاردنەكان بوو.