چەند تەقەكەرێكی سەر ماڵی پێشمەرگەكە گیران

:: PM:01:23:16/11/2025 ‌
بەپێی بڕیارێك بەهۆی تەقەكردن لە ماڵی پێشمەرگەیەك لەلایەن تیمی پاراستنی پەرلەمانتار، موهەیمین حەمدانی دەرچووە و جگە لە تەقەكردن، هەوڵی ڕفاندنی كوڕێكی ئەو پێشمەرگەشیان داوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی تشرینی دووەم، لە ڕاگەیەنراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی تەناهی عێراق هاتووە، بڕیاری گرتن بۆ حەوت تیمی پەرلەمانتاریی عێراق  موهەیمین حەمدانی دەرچوو، ئەم كەسانە تۆمەتبارن بە هێرشكردنە سەر ماڵی خێزانێك لە كەركووك، تەقەكردن،و هەوڵی ڕفاندنی یەكێك لە كوڕەكانیان.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كەسانە تۆمەتبارن بە دەستدرێژیكردنە سەر ئەفسەرێكی سوپا كە هەوڵی داوە دەستوەردان بكات و ڕێگریی لە هێرشەكە بكات.

ئاماژەی بەوەش كراوە، گەڕان و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن بۆ گرتنی سەرجەم تێوەگلاوانی تری ڕووداوەكە. ئەو شانەیە دەڵێت، ئاسایشی هاووڵاتییان و شكۆمەندی دامەزراوەی سەربازی هێڵی سوورن و هیچ سەرپێچییەك قبوڵ ناكرێت.

شانەی ڕاگەیاندنی تەناهیی دڵنیایی دەدات كە لێكۆڵینەوەكان بەردەوام دەبن بۆ لێپرسینەوە لە هەموو ئەوانەی دەستیان لەم كارەدا هەیە و دڵنیابوونەوە لەوەی یاسا بەبێ جیاوازی جێبەجێ دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد