سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە شاندێكی ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمەریكاـــ كوردستان دەكات

:: PM:02:26:16/11/2025 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە شاندێكی ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمەریكاـــ كوردستان USKBC كرد، سەرۆكی حكوومەت ڕۆشنایی خستە سەر دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەگشتی.

ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی تشرینی دووەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە شاندێكی ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمەریكاـــ كوردستان USKBC كرد.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا دەیڤید تەفوری سەرۆكی ئەنجوومەنەكە، پیرۆزبایی سەركەوتن و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لە سەرۆكی حكوومەت كرد، كورتەیەكیشی لەبارەی ئامانجی سەردانەكەیان و پێكهاتەی شاندەكە بۆ هەرێمی كوردستان خستەڕوو.

سەرۆكی حكوومەت ڕۆشنایی خستە سەر دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەگشتی. هەروەها باسی لە چاكسازییەكانی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كەرتە جۆراجۆرەكان، بەتایبەتی وزە و گازی سروشتی كرد. دووپاتی لە گرنگیی پەرەپێدانیی وەبەرهێنانی كۆمپانیا ئەمەریكییەكان لە هەرێمی كوردستان كردەوە.



وشە - رامیار جەواد