مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، مووچەی مانگی نۆ زۆر دواكەوتووە و هیچ پاساوێكیش نییە بۆ دواخستنی، چونكە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییەكانی خۆی بەرانبەر بەغدا جێبەجێ كردووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی تشرینی دووەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، مووچەی مانگی نۆ زۆر دواكەوتووە و هیچ پاساوێكیش نییە بۆ دواخستنی، چونكە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییەكانی خۆی بەرانبەر بەغدا جێبەجێ كردووە.
زیاتر گوتی، بابەتی پڕۆژەكان بۆ خزمەتی هاووڵاتییانە، بابەتی هەڵبژاردن هەبووە، بەڵام ئەوە بۆ هەڵبژاردن نەبووە، ئەوەی ئەمڕۆش بەردی بناغەمان دانا تایبەتمەندە بە گرنگیدان بە بابەتی ژینگەیی.
باسی لەوەش كرد، دوای ئەو هەڵبژاردنە هێزی پارتی لەسەر ئاستی عێراق دەركەوت، زۆر ئاساییە هەموو لایەك ڕوو لە پارتی بكەن، داوای یارمەتی بكەن، ئێمە وەك لایەنێكی بەشدار ڕوو لە پارتی بكەن و داوای یارمەتی بكەن، ئێمە وەك لایەنێكی بەشدار لە حكوومەت بەرنامە و مەرجی ئێمە ئەوە دەبێت ئەجێندای حكوومەت چییە لە جێبەجێكردنی ئەو مادە دەستوورییانەی بۆ هەموو عێراق گرنگن بەتایبەت بۆ هەرێمی كوردستان.
لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی، مەسروور بارزانی ڕای گەیاند، دیداری تایبەتمان دەبێت لەگەڵ سوودانی لەبارەی تێگەیشتن لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێ عێراق و پرسی چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.