مەسروور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەم ڕای گەیاند کە بەردی بناغەی "پڕۆژەی ریسایکلینی ئاوی هەولێر" دانراوە.
سەرۆکی حكوومەت لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی ئاشکرای کرد کە پڕۆژەکە پشتگیری لە دوو دەستپێشخەریی ستراتیجیی "پشتێنەی سەوز" و "ڕێڕەوی ژیان" دەکات.
هەروەها نووسیویەتی، ئاوی ریسایکلینکراو "بۆ خزمەتکردنی ناوچە سەوزاییەکان و پاركەکان بەکار دەهێنرێت، لە هەمان کاتدا ڕووبارەکان و ئاوی سروشتیی هەموو عێراق دەپارێزێت."