نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە شاندێكی ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمەریكا ـ كوردستان USKBC كرد.
لە دیدارێكدا ئامانجی سەردانی شاندەكە بۆ هەرێمی كوردستان خرایە ڕوو، هەروەها باس لە پێوەندییەكانی ئەمەریكا لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بواری بازرگانیدا كرا. لەمبارەیەوە تیشك خرایە سەر ئەو دەرفەتانەی بۆ پتەوكردنی پێوەندییەكان لەنێوان هەردوولادا هەیە.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان خوازیاری برەودانی زیاترە بە پێوەندیی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ ئەمەریكا. بۆ ئەم مەبەستە، دووپاتی لە ئامادەییی هەرێمی كوردستان بۆ پێشكەشكردنی هەموو ئاسانكارییەك بۆ بازرگانان و كۆمپانیا ئەمەریكییەكان كردەوە؛ بۆ ئەوەی بتوانن برەو بە چالاكیی بازرگانی و ئابوورییان لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بدەن".
سەركەوتن و ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.