بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2025) لە دهۆك بەڕێوە دەچێت.
سبەی سێشەم 18ی تشرینی دووەم، بە ئامادەبوون و بەشداریی سەرۆك مەسعوود بارزانی، سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق فایەق زێدان، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوزمەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتییە سیاسی و ئەكادیمیەكان و نووسەران و توێژەرانی ئەمەریكای باكوور و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2025) لە زانكۆی ئەمەریكی كوردستان لە دهۆك دەست پێدەكات.
لەكاتی خۆیدا "وشە" راستەوخۆ رووماڵی وتار و پانێڵەكانی دەكات.