سوودانی بەڵێنی ناردنی مووچەكانی ئەمساڵی دا و لەبارەی ساڵی داهاتوویش بڕیار درا

:: PM:03:19:18/11/2025 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە دهۆك لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەدا، هەردوولا پیرۆزبایی سەركەوتنی پرۆسە و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان لە یەكتر كرد و خوازیاربوون ببێتە هۆی دەستپێكردنی سەردەمێكی نوێ لەپێناو سەقامگیریی دۆخی عێراق و باشتربوونی دۆخی خزمەتگوازییە گشتییەكان لە عێراق.

لە تەوەرێكی تری گفتوگۆكاندا، دووپات لە گرنگیی دابینكردنی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان كرایەوە. لەمبارەیەوە سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ، دووپاتی كردەوە كە مووچەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ بەپێی ڕێككەوتنەكان دەدرێت و بۆ بودجەی ساڵی داهاتووش، هەرێمی كوردستان، بەشەبودجەی خۆی لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵ دەبێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم