لە دهۆك، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە دادوەر فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقی فیدراڵ كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی لە گرنگیی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە گەرەنتیكردنی سەقامگیریی یاسایی و سیاسی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات كردەوە.
لای خۆیەوە، دادوەر فایەق زێدان داكۆكیی لە بەردەوامیی دەسەڵاتی دادوەری لە كاركردن بە بێلایەنی و سەربەخۆیی، بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی كردەوە.
سەركەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و داهاتووی پرۆسەی سیاسی لە وڵات، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو.