فێستیڤاڵێك لە هەولێر ئەنجام دەدرێت

:: PM:06:41:18/11/2025 ‌
بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە هەولێر فێستیڤاڵێكی بەرهەمی ناوخۆ ئەنجام بدرێت، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێریش دەڵێت، فێستیڤاڵەكە بۆ چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەم 18ـی تشرینی دووەم، هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگای هەولێر، ئاگاداری گشت جووتیار و خاوەن پڕۆژەی كشتوكاڵی بەرهەمی ناوخۆیی و خاوەنی دەستی  كاری ناخۆیی و ئارەزوومەندانی خواردنی فۆلكلۆری دەكات، فێستیڤاڵێك دەكرێتەوە.

زیاتر گوتی، هەفتەی داهاتوو هەڵدەستین بە ئەنجامدانی قێستیڤاڵی بەرهەمی كشتوكاڵی و دەستڕەنگینی لە بەردەم پاركی شانەدەر، لە 23ـی تشرینی دووەم  بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەش كرد، هەر ئارەزوومەندێك دەیەوێت بەشداریی بكات، پێوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر بكات بۆ تۆماركردنی ناوەكەی.

روونی كردەوە، ئەو كەسانەی بەشداری دەكەن، شوێنیان بۆ دابین دەكرێت پێداویستییەكانی تر خۆیان دابینی دەكەن و هیچ كرێیەكیان لێ وەرناگیرێت و بێ بەرانبەرە.



وشە - رامیار جەواد