مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى هه‌رێمى كوردستانى كرد و گوتى، "هه‌موو لایه‌نه‌كان شاهێدى ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌ن كه پارتى ویستوویه‌تى زوو حكوومه‌ت پێكبهێنرێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى تشرینى دووه‌م، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان باسى له‌وه كرد، هێشتا زووه پارتى قسه له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار بكات. له پرسیارى ئه‌وه‌ى بۆچوونى پارتى له‌سه‌ر كاندیده‌كان چییه و ئایا پارتى كاندیدى بۆ سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار ده‌بێت؟ مه‌سروور بارزانى گوتى، "دیار نییه ئه‌و ناوانه كێن كه كاندید كراون، با بزانین كێن، ئه‌وجا بڕیارى خۆمان ده‌بێت و هێشتا زووه بۆ بابه‌ته‌كه".
له‌باره‌ی پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى هه‌رێمى كوردستانیش مه‌سروور بارزانى گوتى، "هه‌موو لایه‌نه‌كان شاهێدى ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌ن كه هه‌رزوو ویستوومانه حكوومه‌ت پێكبهێنرێت. حكوومه‌ت زۆر دواكه‌وتووه، لایه‌نه‌كان ده‌بێت به‌رپرسیارێتى ئه‌و دواخستنه له ئه‌ستۆ بگرن و هیوادارم چیتر دوا نه‌خرێت".