پێویستیی یەكڕیزیی لایەنە كوردییەكان تاوتوێ‌ كرا

:: PM:07:09:19/11/2025 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا، پرسی كورد و دۆخی پێكهاتەكانی تر لە سووریا تاوتوێ كران، هەروەها دەربارەی گفتوگۆی هەسەدە لەگەڵ دیمەشق، هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی داعش، بیروڕایان گۆڕییەوە.

نێچیرڤان بارزانی دووپاتی لەسەر پێویستیی یەكڕیزیی لایەنە كوردییەكان و چارەسەركردنی كێشەكانیان بە ڕێگەی دیالۆگ و لێكگەیشتن كردەوە؛ بۆ ئەوەی مافی گەلی كورد لە سووریا پارێزراو بێت.

لای خۆیەوە مەزڵووم عەبدی، پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی نێچیرڤان بارزانی لە مافەكانی گەلی كورد لە سووریا و هەوڵەكانی لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ دیمەشق، دووپات كردەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم