بۆ خزمەتی حاجیانی كوردستان، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەوامی فەرمانبەرانی درێژ كردەوە تا سەعات چواری ئێوارە.
لە بڕیارەكەی ئەوقافدا هاتووە، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و خزمەتی حاجیانی كوردستان، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە، بڕیاری دا دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، رۆژانە تا سەعات چواری ئێوارە بەردەوام بێت، هەروەها رۆژانی شەمووش كە پشووی فەرمییە لە تەواوی داودەزگا میرییەكان، بەڵام فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئەو پشووە نایانگرێتەوە، ئەویش تا ئەوكاتەی مامەڵەی حاجیان تەواو دەبێت بۆ وەرزی حەجی 2026.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، لە پێناو خزمەتی زیاتری هاووڵاتییانە، كە ناویان لە تیروپشك دەرچووە بۆ فەریزەی حەج تا بەزوورین كات مامەڵەكانیان ڕایی بكرێت، زۆرترین خزمەتگوزاری و كارئاسانی بۆ هاووڵاتییان بكرێت.