پسوولەی خۆراكی سلێمانی، هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە لەبارەی پڕكردنەوەی پسوولەی ئەلیكترۆنیی بە مۆبایلی ئەوروپی و دەڵێت، دەبێتە هۆی بلۆكبوون.
ئەمڕۆ پێنجشەم 20ی تشرینی دووەم، پسوولەی خۆراكی سلێمانی رای گەیاند، بۆ دروستكردنی هەژمار و خۆناساندن، مۆبایلی ئەوروپی بەكار مەهێنن، چونكە بلۆك دەكرێن.
دووپات لەوە كراوەتەوە كە ئەگەر بەو ڕێگەیە داخل بكرێت، هۆكارەكەی ئەوەیە یەكسەر دێنە سڕانەوە، واتە بلۆك دەكرێن.
لەلایەكی ترەوە نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ی ڕاگەیاند، سەعات 12ی ئەمشەو دوا وادەی خۆتۆماركردن دەبێت لە پسوولەی ئەلیكترۆنی خۆراك و درێژ ناكرێتەوە، ئەو كەسانەی پڕیان نەكردووەتەوە، بێبەش دەبن لە بەشەخۆراكی مانگانە.