سەرۆك بارزانی دەنگی بە هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ دا

:: PM:04:20:20/11/2025 ‌
سەرۆك بارزانی و تەواوی ستافی بارەگای بارزانی لە ڕێگەی ئۆنلاین دەنگیان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ دا بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەری وەرزشی لەسەر ئاستی دنیا.

لەم ڕێگەیەشەوە، داوا لە هەموو كورد و كوردستانیەك دەكرێت لە هەر شوێنێكی دنیا بن، پێكەوە بەشداری بكەن لەم دەنگدانە كە لە ماڵپەری یەكێتیی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) دانراوە، ئەمە یەكەمجارە لە مێژووی تۆپی پێی ئاسیا و عێراقدا یانەی وەرزشی زاخۆ وەكو یەكەم یانە بەربژێر كراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەر لە دنیادا بۆ ساڵی 2025.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم