رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە نوێنەرایەتی مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی كوردستان بەشداری لە خولی 44ی دەرچووانی زانكۆی سەلاحەدین كرد و رای گەیاند، حكوومەت چاكسازی لە سێكتەری خوێندنی باڵا كردووە.
نوێنەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی، پێویستە زانكۆكان ببنە داینەمۆی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان، چونكە كەرتی تایبەت چاوەڕوانی بیرۆكەی دەرچووانە.
زیاتر گوتی، ئەو ئازادی و پێشكەوتنەی لە كوردستان بەدەستهاتووە، بەری رەنج و خەباتی پێشمەرگەیە و پێویستە قوربانیدانی ئەوانتان بەردەوام لە یاد بێت، كە ئێستە لە كوردستانێكی ئازاددا ئاهەنگی دەرچوون دەگێڕن.
هەروەك دووپاتی كردەوە، رێزگرتن لە مێژوو ئەركێكی نیشتمانییە و پەیامی سەرۆك وەزیرانی كوردستان ئەوە بووە، كە پیرۆزبایی خۆیتان پێ بگەیەنێ.