وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە مامۆستایان، فەرمانبەران، قوتابیان و خوێندكاران دەكات، پشتگیری لە هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ بكەن.
ئەمڕۆ یەکشەم 23ی تشرینى دووەمى 2025، لە راگەیەنراوێکى وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بەمەبەستی پشتگیری لە هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ، وەك یانەیەكی كوردستانی كە ئێستە بەربژێرن بۆ باشترین هاندەری وەرزشی لەسەر ئاستی دنیا، بە سوپاسەوە داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندكاران دەكەین، دەنگ بدەن بە هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ لە وێبسایتی فەرمیی فیفا.
وەزارەتی پەروەردە داوای لە بەڕێوەبەری پەروەردەی شارۆکەکان كردووە، كە ئەو بڵاو كراوەیە و لینكەكە لە گرووپی بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن و لەوێشەوە بۆ گرووپی سۆشیال میدیای قوتابخانەكانی حكوومی و ناحكوومی دابنێن، ئاگەداری هەمووانیشی كردووەتەوە، دەنگدان تەنیا چوار ڕۆژی ماوە.