ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئەیاد عەلاوی

:: PM:05:54:24/11/2025 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ دكتۆر ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانیی عێراقی و شاندێكی یاوەری، كۆبووەوە.

بە گوێرەی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان تاوتوێ كرد.

 هەروەها دەربارەی گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان و هەنگاوەكان بۆ دامەزراندنی حكوومەتی داهاتووی فیدراڵ لە عێراق، بیروڕایان گۆڕییەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم