لە ڕاگەیەنراوێکی بەپەلە و هاوبەشدا، هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبای حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، ئەمشەو بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆڕ، هەناردەکردنی غاز بۆ سەرجەم وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگیراوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هێرشەکە سەعات 11:30ـی ئەمشەو ئەنجام دراوە و ڕاستەوخۆ بووەتە هۆی ڕاگرتنی تەواوی هەناردەی غاز.
هەردوو وەزارەتەکە دووپاتیان کردووەتەوە کە، ئێستا تیمەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز لەسەر هێڵن بۆ بەدواداچوونی لێکەوتەکانی ڕووداوەکە و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە.