هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گەیاند، هێرشەكە لەلایەن گرووپە میلیشیاكانەوە بە مووشەكی جۆری "گراد" و لە بەرەی خورماتووەوە ئەنجام دراوە.
كاردانەوە دژی هێرشی سەر كۆرمۆر بەردەوامە و هۆشیار زێباری لە X پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، ئەو پەلامارە سەلمێنەری نەبوونی كۆنترۆڵی حكوومەتە بەسەر گرووپە چەكدارەكاندا، بەڵام هاوكات دەرفەتێكی زێڕینـیشە لەبەردەم محەممەد شیاع سوودانی تا لە ڕێگەی سزادانی تاوانبارانەوە، چانسی خۆی بۆ وەرگرتنی ویلایەتی دووەم بەهێز بكات.
زێباری دەڵێـت، هێرشەكە لەلایەن گرووپە میلیشیاكانەوە بە مووشەكی جۆری "گراد" و لە بەرەی خورماتووەوە ئەنجام دراوە.
ئەو پێی وایە كە ئامانجی سەرەكیی ئەو هێرشانە لێدان و تێكدانی ژێرخان و ئابووریی هەرێمی كوردستانە.
هەروەك دووپاتی كردووەتەو ەكە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە ئەو ڕاستییە پشتڕاست دەكەنەوە كە، حكوومەتی عێراق كۆنترۆڵی بەسەر ئەو گرووپانەدا نییە.