لەبارەى پیلانگێڕییەکانى یەکێتى و میدیاکانى لە رووداوەکانى گوندى لاجان، چاودێران پێیان وایە کە پێویستە یەكێتی بە سەردەستەیی بافڵ تاڵەبانی و گرووپەكانی حەشدی شەعبی و رەیان كلدانی واز لە پیلانگێڕی دژی كوردستان و ژێرخانی ئابووری بێنن، ئەگەر بەردەوام بن، تەنیا هەڵدانەوەی تاوانی لالەزار و كوشتن و سووتاندنی گەنجەكان لەوێ بەسە كە باسی بكەین.
چاودێرێکى سیاسی بۆ "وشە" ئامۆژگاری یەكێتی و هاوئاوازە پیلانگێڕەكانی دەكات، كە دەست لە دژایەتی خەڵكی كوردستان و هەوڵدان بۆ تەقاندنەوەی ژێرخانی ئابووری كوردستان بێنن، چونكە تاوانی لالەزار و چاوساغی بۆ بۆردمانكردنی كۆرمۆر، بە هاندانی هەركییەكان بۆ رشتنی خوێنی یەكتر ناشاردرێتەوە.
زیاتر گوتى، ئەگەر باسی لالەزار و لاهوور شێخ جەنگی و باوەشەكانی رەیان كلدانی و كوشتنی سەتان گەنجی بەشمەینەتی سلێمانی بكەین، یەكێتی و پەیجەكانیشیان دەخەیەوە قاوغی خۆیان كە بوون بە پۆستاڵی بەردەم رەیان كلدانی.
ئەو چاودێرە دەڵێت، بابەتی سەرەكی ئەوەیە، ماوەی چەند رۆژێكە بە پیلانداڕێژی یەكێتی و چەند گرووپێكی تر ئاگرێك هەڵدراوەتە ناو هەركییەكانی گوندی لاجان، جا پەیج و میدیاكانیشیان لە سلێمانییەوە و لە پشتی كیبۆردەوە، هانی رشتنی خوێنی هەركییەكان دەدەن.
گوتیشی، یەكێتی و میدیاكەی هەر بۆ خزمەتی حەشدی شەعبی و رەیان كلدانی و ئەوانی تر باشن، كەی ئەوەندە لە خەمی هەركییەكان و خەڵكی كوردستان بوونە، تا وا هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵیاندا بن.